Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای یەکگرتوویی دەکات دژی " هەڕەشەی تیرۆری جیهانی " لە ئەفغانستان


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت دڵنیا ببێتەوە لەوەی ئەفغانستانی ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان نەبێتە شوێنێک بۆ پەروەردەکردنی تیرۆر، ئەمەش دوابەدوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنەکە لە نیویۆرک.

دوای ئەوەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش لە کۆبوونەوەکەدا وتی جیهان دەبێت یەکبگرێت بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی " هەڕەشەی تیرۆری جیهانی لە ئەفغانستان "، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد.

بەیاننامەکەی ئەنجومەنەکە " دووبارە جەختی لە گرنگیی ڕووبەڕوووبوونەوەی تیرۆر کردەوە لە ئەفغانستان، هەروەها دڵنیا ببنەوە لەوەی ئەفغانستان بەکارنەهێندرێت بۆ هەڕەشەکردن یاخود هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێک، هەروەها نە تاڵیبان و نە هیچ گروپێکی دیکە نابێت پشتیوانی لەو تیرۆریستانە بکەن کە لە ناوچەکە و هەر وڵاتێکی دیکەدا کاردەکەن."

دوای ئەوەی لە ساڵی 1996 دا دوابەدوای جەنگێکی دڕندانەی ناوخۆ، تاڵیبان دەسەڵاتی ئەفغانستانی گرتە دەست، پەناگەیەکی پارێزراوی بۆ ڕێکخراوی قاعیدە دابینکرد.

لە ساڵی 2001 دا وەکو تۆڵەسەندنەوەیەک لە هێرشە تیرۆریستیەکانی یانزەی سێپتێمبەر، ئەمەریکا تاڵیبانی لەسەر دەسەڵات دوورخستەوە.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش وتی " دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یەکبگرن تاوەکو دڵنیا ببنەوە لەوەی هەرگیز جارێکی دیکە ئەفغانستان وەکو سەکۆیەک یاخود پەناگەیەکی پارێزراو بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان بەکارنەهێندرێتەوە."

وتی " داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش و تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم پێکەوە هەستن و پێکەوە کاربکەن و پێکیشەوە بجوڵێن."

داواشی لە وڵاتان کرد " سەرجەم ئەو ئامڕازانەی لەبەردەستیاندایە بەکاریبهێنن بۆ سەرکوتکردنی هەڕەشەی تیرۆری جیهانی لە ئەفغانستان و گرەنتی ئەوە بدەن مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ ڕێزییان لێبگیرێت."

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لیندا تۆماس گرینفیڵد جەختی لە لێدوانەکانی گۆتێرێش کردەوە و وتی " ئێمەش داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین ڕێگە لە تیرۆر بگرن، هەروەها هەموومان دەبێت دڵنیا ببینەوە لەوەی ئەفغانستان هەرگیز جارێکی دیکە ناکرێت ببێتەوە بە بنکەیەک بۆ تیرۆر."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG