سەرۆکی شارەوانی شاری میلیتۆپۆڵی داگیرکراوی باشووری ئۆکرانیا وتی هێزەکانی ئۆکرانیا بنکەیەکی سەربازیی ڕووسیایان لە شارەکەدا کردۆتە ئامانج.
سەرۆکی شارەوانی شاری میلیتۆپۆڵ ئیڤان فێدۆرۆڤ کە ئێستا لە شارەکەدا ناژی و دەربەدەرە وتی " بنکەکە پەکخراوە."
بەرپرسێکی مۆسکۆ لە شارەکەی ئۆکرانیا وتی کۆمەڵێک خانووی تایبەت لە نزیک بنکە ئاسمانییە سەربازییەکە زیانییان بەرکەوتووە.
بەرپرسێکی ئەنجومەنی هەرێمی زاپۆریژای باشووری ئۆکرانیا ئێڤگینی بالیتسکی کە ڕووسیا لەو پۆستەدا دایناوە وتی " گولە هاوەنەکان لەسەر خاکی بنکەکە کەوتنە خوارەوە. هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتۆتەوە.
بەرپرسی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا وتی هێزی ئاسمانی وڵاتەکە " نزیکەی 20 یەکەی کەلوپەلی دوژمن و دوو کۆگای تەقەمەنییان لەناوبردووە."
ڕۆیتەرز نەیتوانیوە دەستبەجێ ئەو هەواڵە پشتڕاست بکاتەوە.
بەهۆی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا، تاوەکو ئێستا هەزاران هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و شارەکانی وڵاتەکە خاپوور کراون. ڕووسیا دەڵێت ئامانج لە " ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەی " لەناوبردنی توانا سەربازییەکانی ئۆکرانیا و نەتەوە پەرستە مەترسیدارەکانی ئەو وڵاتەیە، ئۆکرانیا و ڕۆژئاواش دەڵێن جەنگەکەی ڕووسیا هیچ هۆکارێکی نیە. ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئۆکرانیا کردبێتە ئامانج.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز