Accessibility links

هێزەکانی ئۆکرانیا هێرش دەکەنە سەر کاروانێکی سەربازی ڕووسیا


لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە سوپای ئۆکرانیا بڵاویکردۆتەوە دەریدەخات کە هێزەکانی ئۆکرانیا پردێکی سەرئاوکەوتوو و بەشێک لە کاروانێکی سەربازی ڕووسیا لەناو دەبەن، لە کاتێکدا کە کاروانە سەربازییەکە هەوڵیداوە بە دەریایەکدا بپەڕێتەوە لە هەرێمی دۆنباس، هەروەها کەشتییەکی هێزی دەریایی ڕووسیا لە دەریای ڕەش گڕی تێبەر دەبێت.

ڕووسیا لە گۆڕەپانی جەنگەکەدا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک شکست بووەتەوە، لە کاتێکدا ئۆکرانیا هێزەکانی ڕووسیا لە ناوچەکانی دەوروبەری شاری خارکیڤ دووردەخاتەوە.

دەزگای هەواڵی ڕۆیتەرز ئەوەی پشتڕاست کردۆتەوە کە لە ئێستادا ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵی ناوچەیەکی بەدرێژایی ڕووباری سیڤەرسکی دۆنێتس کردووە، کە دەکەوێتە 40 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی خارکیڤەوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەی هێزەکانی ئۆکرانیادا دەردەکەوێت کۆمەڵێک ئوتومبێلی سەربازیی سوتێندراون و بەشێکی پردە سەرئاوکەوتووەکە نقوم بووە. لە وێنەکانیشدا ئوتومبێلی زیاتری بەجێهێڵدراو یاخود تێکشکێندراو دەبیندرێت لە دارستانەکان و ئەو ڕێگایانەی کە دەچنەوە سەر ڕووبارەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG