Accessibility links

دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا و جودایی‌خوازانی وڵاتەکەیان لەسەر ئاڵوگۆڕی گیراوەکان ڕێک‌دەکەون


دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا و سەرهەڵداوە جودایی خوازەکانیش ڕێککەوتوون لەسەر ئاڵوگۆڕێکی سەرەکیانەی گیراوەکانی نێوانیان.

ڕێبەرانی جودایی‌خوازان و نوێنەرێکی حکومەتی وڵاتەکە ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیاندنێکی تەلەفزیۆنیدا وتوویانە ڕۆژی چوارشەممە دەست‌دەکەن بە ئاڵوگۆڕی گیراوەکان.

ئەم لێدوانانەشیان دووابەدووای کۆبوونەوەکەی نێوانیان بووە لە مۆسکۆ کە ڕێبەری کڵێسای ئەرثدۆکس لە ڕووسیا نێوەندگیر بووە لە نێوان هەردوو لایەندا.

ڤیکتۆر مێدڤیچوک، نوێنەری کیێڤ دەڵێت ئۆکرانیا ئامادەیە بۆ ئازادکردنی 306 کەس و هیواداریشە سەرهەڵداوانی وڵاتەکەی ئەو 74 کەسە گیراوەی لایانە ئازادیان بکەن.

هێشتا نەزانراوە ئایا ئەم ڕێککەوتنە تەواوی گیراوەکانی لای هەردوو لا دەگرێتەوە یان نا.

لەوەتای ساڵی 2014 ەوە کە قەیران و شەڕ و ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستیانپێکرد لە نێوان سەرهەڵداوانی جوداییخواز کە مۆسکۆ پشتیوانیان دەکات و هێزە سەربازییەکانی حکومەتی ئۆکرانیا زیاتر لە 10 هەزار کەس کوژراون.

لە ساڵی 2015 دا ئاگربەستیک مۆرکرا و بەپێی بەندەکانی ئەو ئاگربەستە دەبێت هەردوو لا ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوانیان بکەن کە بە سەدان کەس مەزەندە دەکرێن، هەردوو لایەنی ئەم قەیرانەش دیلەکان وەک فشار بۆسەر یەکدی بەکاردەهێنن.

XS
SM
MD
LG