Accessibility links

زێلێنسکی: وێستگە ئەتۆمییەکان پێویستیان بە پاراستن هەیە لە کارە تێکدەرەکانی ڕووسیا


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی, هاوپەیمانێتی ناتۆ
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی, هاوپەیمانێتی ناتۆ

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی داوای لە ئەندامانی هاوپەیمانێتی ناتۆ کرد گرەنتی پاراستنی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئۆکرانیا بدەن
لە کارە تێکدەرەکانی ڕووسیا، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژای ژێر کۆنتڕۆڵی ڕووسیا بۆردومانکرا.

زێلێنسکی لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا بە کۆبوونەوەی پەرلەمانی هاوپەیمانێتی ناتۆی وت " سەرجەم وڵاتەکانمان گرنگە بۆیان کە هیچ ڕووداوێکی مەترسیدار لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانماندا ڕوونەدات."


وتی " هەموومان پێویستمان بەوەیە گرەنتی بدرێت وێستگە ئەتۆمییەکان لە کارە تێکدەرەکانی ڕووسیا بپارێزرێن."

ڕۆژی شەممە و یەکشەممە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژا لە باشووری ئۆکرانیا بۆردومانکرا، ئەوەش نیگەرانی ئەگەری ڕووداوێکی مەترسیداری لێکەوتەوە کە تەنها 500 کم لە چێرنۆبیڵەوە دوورە، ئەو شوێنەی کە لە ساڵی 1986 دا کارەساتێکی ئەتۆمی تیایدا ڕوویدا.

ڕووسیا و ئۆکرانیا یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر وێستگەکە، کە دەکەوێتە ناوچەیەکی ژێر کۆنتڕۆڵی ڕووسیاوە لە هێڵەکانی پێشەوەی جەنگەکە.

دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی ئەو جۆرە هێرشانە مەترسی کارەساتێکی گەورەیان لێدەکەوێتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕۆژی دووشەممەدا ڕووسیا وتی بۆردومانکردنی زاپۆریژا ڕەنگە ببێتە هۆی ڕووداوێکی ئەتۆمی مەترسیدار، دووبارە ئۆکرانیای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر وێستگەکە.

زێلێنسکی داوای سزای نوێی یەکێتی ئەوروپای کرد دژی ڕووسیا لەسەر " سیاسەتی کۆمەڵکوژی " ڕووسیا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ڕووسیا بۆردومانی ژێرخانی هاوڵاتیانی مەدەنی کردووە. ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە بە مەبەست هاوڵاتیانی مەدەنی کردبێتە ئامانج، بەڵام دانی بەوەداناوە کە هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر کارەبا و ژێرخانەکانی دیکەی ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG