Accessibility links

زێلێنسکی دەڵێت ڕووسیا بۆمبی فۆسفۆڕی لە ئۆکرانیا بەکارهێناوە


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی ڕۆژی چوارشەممە لەمیانەی وتارەکەیدا بۆ پەرلەمانی ئیستۆنیا وتی ڕووسیا بۆمبی فۆسفۆڕی لە ئۆکرانیا بەکارهێناوە، هەروەها مۆسکۆی بە تۆمەتی تاکتیکی تیرۆر دژی هاوڵاتیانی مەدەنی تۆمەتبار کرد.

بەڵام زێلێنسکی بەڵگەی نەخستەڕوو سەبارەت بەو بابەتە، ڕۆیتەرزیش دەڵێت نەیتوانیوە سەربەخۆ ئەو بابەتە پشتڕاست بکاتەوە.

زێلێنسکی داوای کرد سزاکانی سەر ڕووسیا بەردەوام بن و وتی ئەوە تەنها ڕێگەیە بۆ ئەوەی ڕووسیا ناچار بکرێت لەسەر ئاشتی ڕێبکەوێت. وتیشی دەبێت هۆکارێک بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی چیتر ڕووسیا بە ناچاریی ئۆکرانییەکان ڕەوانە نەکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG