Accessibility links

زێلێنسکی: ڕووسیا خانەقایەکی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کردۆتە ئامانج


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت تۆپهاوێژەکانی ڕووسیا خانەقایەکی ئۆرثۆدۆکسییان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کردۆتە ئامانج، خانەقاکە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 17 و ئاگری تێبەربووە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕەتی کردەوە دەستی هەبووبێت لەو هێرشەدا و هێزەکانی ئۆکرانیای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی سوتاندنی کەنیسەی ئۆڵ سەینتس پێش ئەوەی بکشێنەوە.

خانەقای سڤیاتۆهیرسک لاڤرا سەر بە کەنیسەی ئۆرثۆدۆکسی ئۆکرانیایە و دەکەوێتە نزیک شوێنەکانی ڕووسیاوە لە هەرێمی دۆنێستکی ڕۆژهەڵات.

زێلێنسکی وتی " ئەمڕۆ دووبارە تۆپهاوێژەکانی ڕووسیا لە سڤیاتۆهیرسک لاڤرایان دا لە هەرێمی دۆنێستک. خانەقای ئۆڵ سەینتیان لەناوبرد. لە ساڵی 1912 دا پیرۆزکراوە. بۆ یەکەمین جار لە سەردەمی سۆڤییەتدا لەناوبرا. دواتر دووبارە دروستکرایەوە و ئێستا سوپای ڕووسیا سوتاندی."

زێلێسنکی داوای کرد ڕووسیا لە ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەربکرێت، وتیشی هیچ ئامانجێکی سەربازیی لەو شوێنەدا بوونی نەبووە.

وتی " هەموو ئەو کەنیسانەی ئۆکرانیا کە لەلایەن ڕووسیاوە سوتێندران، هەموو ئەو قوتابخانانەی کە لەلایەن ڕووسیاوە تەقێندرانەوە، هەموو ئەو میمۆڕیاڵانەی کە لە ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە لەناوچوون ئەوە دەسەلمێنن کە ڕووسیا لە یونسکۆ جێی نابێتەوە."

دوو قەشە و ڕەبەنێک لە بۆردومانەکانەکانی یەکی مانگی شەشدا کوژران.

ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی ئۆکرانیای کردبێتە ئامانج و کارەکانی لە ئۆکرانیا وەکو ئەرکێکی سەربازیی تایبەت ناودەبات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG