Accessibility links

سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت پەیوەندییەکی بەپەلەی لەگەڵ ماکرۆندا ئەنجام داوە


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت " پەیوەندییەکی تەلەفونی بەپەلەی " لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا ئەنجام داوە، ئەمەش دوای نوێترین هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

زێلێنسکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " پەیوەندییەکی تەلەفونی بەپەلەشم لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا ئەنجام داوە. باسمان لە پتەوکردنی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەمان و پێویستییەکان بۆ کاردانەوەیەکی بەهێزی ئەوروپی و نێودەوڵەتی کرد، هەروەها باسمان لە زیاد کردنی فشارەکانی سەر فیدراسیۆنی ڕووسیا کرد. فەڕەنسا لە پاڵ ئۆکرانیادا دەوەستێت."

ڕووسیا بەیانی ڕۆژی دووشەممە لە کاتی قەرەباڵغیدا بۆردومانی چەند شارێکی ئۆکرانیای کرد و بەهۆیەوە هاوڵاتیانی مەدەنی کوژراون و ژێرخانە مەدەنییەکانیش لەناوچوون، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ تەقینەوەکەی سەر پردەکەی کرایمیا کە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن بە کردەوەیەکی تیرۆریستی ناویبرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG