Accessibility links

زێلێنسکی: دەتوانین زۆربەی موشەکە ڕووسییەکان بخەینە خوارەوە، باشتریش دەبین


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت ڕووسیا هێرشێکی ئاسمانی " زۆر فراوانی " کردۆتە سەر ژێرخانی وڵاتەکە و بەڵێنیدا سوپاکەی لەو تۆمارە باشەی کە هەیەتی لە ئێستادا لە خستنە خوارەوەی موشەکەکاندا باشتریش ببێت، ئەوەش بە یارمەتی هاوبەشەکانی لە ڕۆژئاوا.

زێلێنسکی وتی " جوگرافیای هێرشە ئاسمانییە گەورەکەی ئەمدواییە زۆر فراوانە." هەروەها ئاماژەی بەوەدا هێرشەکان هەرێمەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاست و باشووری ئۆکرانیایان کردۆتە ئامانج.

زێلێنسکی وتی " بێگومان ئەو توانا تەکنیکییەمان نیە بتوانین لە سەدا 100 ی موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا بخەینە خوارەوە. من دڵنیام لەوەی قۆناغ بە قۆناغ دەگەین بەوە، بە یارمەتی هاوبەشەکانمان. لە ئێستاشدا زۆربەی موشەکە کروزەکان و زۆربەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانمان خستۆتە خوارەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG