Accessibility links

زێلێنسکی بەڵێن دەدات پۆڵەندییەکانی ناو ئۆکرانیا هەمان ئەو مافەیان بدرێتێ کە ئۆکرانییەکان لە پۆڵەندا وەریانگرتووە

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی و سەرۆکی پۆڵەندا ئاندژەی دودا، کیێڤ
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی و سەرۆکی پۆڵەندا ئاندژەی دودا، کیێڤ

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی لەمیانەی سەردانەکەی هاوتا پۆڵەندییەکەیدا بۆ کیێڤ وتی هاوڵاتیانی پۆڵەندا لە ئۆکرانیا هەمان ئەو مافەیان پێدەدرێت کە ئاوارەکانی ئۆکرانیا لە پۆڵەندا وەریانگرتووە.

پۆڵەندا ڕێگەیداوە زیاتر لە 3 ملیۆن ئاوارەی ئۆکرانی لە وڵاتەکەیدا بژین و کاربکەن و پارەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی وەربگرن. ئۆکرانییەکان بەهۆی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە وڵاتەکەیان هەڵهاتوون و زۆرینەیان بەرەو پۆڵەندا ڕۆیشتوون.

لە ماوەی ڕابردوودا پەرلەمانتارێکی سەر بە پارتی فەرمانڕەوای ئۆکرانیا وتی زیلێنسکی پڕۆژە یاسایەکی پەرلەمانیی ڕاگەیاندووە کە تیایدا " پێگەیەکی تایبەتی یاسایی " دەدات بە هاوڵاتیانی پۆڵەندا لە ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG