Accessibility links

زێلێنسکی دەڵێت دەیان هەزار کەس لە ماریوپۆڵ کوژراون


ماریوپۆڵ
ماریوپۆڵ

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی دەیان هەزاران کەس لە هێرشەکانی ڕووسیادا بۆ سەر شاری ماریوپۆڵ کوژراون، هەروەها داوای لە کۆریای باشووریش کرد یارمەتی سەربازیی ڕەوانەی ئۆکرانیا بکات.

زێلێنسکی لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا بە یاسادانەرانی کۆریای باشووری وت " ماریوپۆڵ وێران بووە، دەیان هەزاران کەس مردوون، بەڵام سەرەڕای ئەمەش ڕووسییەکان لە هێرشەکانیان نەوەستاون."

زێلێنسکی نەیوت بەدیاریکراوی چی جۆرە چەکێکی دەوێت، بەڵام وتی کۆریای باشوور زۆرێک لەو چەکانەی هەیە کە نەک تەنها یارمەتیدەر دەبن لە ڕزگارکردنی ژیانی هاوڵاتیانی ئاسایی ئۆکرانیا بەڵکو یارمەتیدەریش دەبن لە ڕێگەگرتن لە ڕووسیا لە هێرشکردن بۆ سەر وڵاتانی دیکەش.

وتی " ئۆکرانیا تەکنەلۆجیای سەربازیی هەمەجۆری دەوێت، لە فڕۆکەوە بۆ تانکەکان، کۆریای باشوور دەتوانێت یارمەتیمان بدات."

ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور وتی ڕۆژی هەینی وەزیری بەرگری کۆریای باشوور سو ووک و وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ پەیوەندییەکی تەلەفونییان لەسەر داوای ڕێزنیکۆڤ ئەنجامداوە. ڕێزنیکۆڤ سوپاسی سوی کرد بۆ ڕەوانەکردنی یارمەتی مرۆیی و پێداویستییەکان، هەروەها داوای لە کۆریای باشوور کرد چەکی دژە فڕۆکە بدەن بە ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG