Accessibility links

زێلێنسکی داوای چەکی زیاتر لە هاوپەیمانان دەکات


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی داوای لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد چەکی زیاتر بدەن بە ئۆکرانیا تاوەکو بتوانن کۆتایی بە گەمارۆدانەکەی شاری ماریوپۆڵ بهێنن و هێرشە پێشبینی کراوەکەی ڕووسیاش لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دووربخەنەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە هەواڵی نوێ هەن لەسەر کاری دڕندانە و لاقەکردن دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئۆکرانیا لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە.

دەزگای هەواڵگری سەربازیی بەڕیتانیاش دەڵێت شەڕ و پێکدادانەکان لە دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوودا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا زیاتر دەبن لەکاتێکدا ڕووسیا سەنگی خستۆتە سەر هەرێمەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

دەزگای هەواڵگری سەربازیی بەڕیتانیا دەڵێت هێرشەکانی ڕووسیا سەنگ دەخەنە سەر شوێنی ئۆکرانییەکان لە نزیک هەرێمی دۆنێتسک و لوهانسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیاوە و شەڕ و پێکدادانی زیاتر لە خێرسۆن و میکۆلایڤ ڕوودەدەن، هەروەها هێزەکانی ڕووسیا هەوڵێکی نوێ دەدەن بۆ گرتنی کراماتۆرسک.

وتیشی هێزەکانی ڕووسیا بەردەوامن لە کشانەوە لە بێلاڕووس و دووبارە ڕەوانە دەکرێنەوە بۆ پشتیوانیکردن لە ئەرکە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

ئۆکرانیا داوای لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد چەکی زیاتر بدەن بە ئۆکرانیا تاوەکو بتوانن کۆتایی بە گەمارۆدانەکەی شاری ماریوپۆڵ بدەن و هێرشە پێشبینی کراوەکەی ڕووسیاش لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دووربخەنەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە هەواڵی نوێ هەن لەسەر کاری دڕندانە و لاقەکردن دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئۆکرانیا لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە.

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی لە وتارێکدا وتی ڕووسیا ڕەنگە پەنا بباتە بەر بەکارهێنانی چەکی ناوەکی، لەکاتێکدا هێزەکانی لە هەرێمی دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆکردۆتەوە، ئەوەش لەپێناو ئەنجامدانی هێرشێکی نوێدا بۆ سەر شاری ماریوپۆڵ.

زێلێنسکی وتی " کاتێک باس لە چەکە پێویستەکان دەکرێت، ئێمە هێشتا پشت بە یارمەتییەکان و هاوبەشەکانمان دەبەستین. بەداخەوە ئەوەندە چەکمان بەدەست ناگات کە پێویستمانە بۆ ئەوەی بەخێرایی کۆتایی بەم جەنگە بهێنین، بەتایبەتی بۆ لابردنی گەمارۆکەی سەر ماریوپۆڵ."

دوابەدوای ئەوەی زیانێکی گەورەی لێکەوتەوە و هێزەکانی لە شارۆچکەکانی دەوروبەری کیێڤی پایتەخت کشاندەوە، ڕووسیا چاوی خستۆتەسەر هەرێمی دۆنباس، داوا دەکات ئۆکرانیا هەرێمی دۆنباس ڕادەستی جیاخوازەکان بکات. گرتنی ماریوپۆڵیش ڕێگە خۆش دەکات لەبەردەم هێزەکانی ڕووسیادا تاوەکو هێزە سەرەکییەکانی ئۆکرانیا لە ڕۆژهەڵات گەمارۆ بدەن.

دوای ئەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە دەوروبەری کیێڤ کشانەوە، کۆمەڵێک تۆمەتی تاوانی جەنگ ئاڕاستەی ڕووسیا کراون، لەوانەش کوشتن و لاقەکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی. مۆسکۆش ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG