Accessibility links

ئەمەریکا بە بەهای 500 ملیۆن دۆلار یارمەتی سەربازیی بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات


ئەمەریکا بە نیازە لە ڕۆژی سێشەممەدا یارمەتییەکی نوێی سەربازیی بۆ ئۆکرانیا ڕابگەیەنێت کە بەهاکەی دەگاتە 500 ملیۆن دۆلار. بەمەش ئەمەریکا جەخت لە پابەندبوونی خۆی دەکاتەوە بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆکرانیا دژی ڕووسیا.

دوو بەرپرسی ئەمەریکا وتیان لە پاکێجەکەدا ئوتومبێلی تێدا دەبێت لە کاتێکدا کە ئۆکرانیا بەردەوامە لە هێرشە پێچەوانەکانیدا. بەرپرسێکی دیکە وتی پێشبینی دەکرێت 30 ئوتومبێلی شەڕکەری برادلی و 25 ئوتومبێلی ستڕایکەری زریپۆشی گواستنەوەی سەربازەکان لە خۆبگرن.

بەپێی بەرپرسەکان کە نەیانویست ناوییان ئاشکرا بکەن لە پاکێجە نوێیەکەدا تەقەمەنی سیستمی موشەکی هیمارس و چەکی دژە تانکی جاڤیلین و تەقەمەنی بۆ سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت و ستینگەری تێدا بێت.

وتیشییان هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر پاکێجەکە نەدراوە و ڕەنگە گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG