Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پشتیوانی لە فرۆشتنی تەقەمەنی دەکات بە ئۆکرانیا


ماریوپۆڵ، ئۆکرانیا
ماریوپۆڵ، ئۆکرانیا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند پشتیوانی لە پەسەندکردنی فرۆشتنی تەقەمەنی کردووە بە ئۆکرانیا کە بەهاکەی دەگاتە 165 ملیۆن دۆلار، ئەوەش بەمەبەستی ئەوەی ئۆکرانیا بتوانێت دژی داگیرکارییە بەردەوامەکەی ڕووسیا بەرگری لە خۆی بکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی حکومەتی ئۆکرانیا داوای کردووە جۆری جیاوازی تەقەمەنی بکڕێت، ئەو جۆرە جیاوازانەش ئەو فیشەکانەن کە فیشەکی ستانداردی هاوپەیمانێتی ناتۆ نین.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG