Accessibility links

هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە شاری ماریوپۆڵی ئۆکرانیا


فەرمانڕەوای هەرێمی دۆنێتسک وتی لە هەوڵێکی نوێی ئۆکرانیا و نەتەوە یەکگرتووەکان و لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتیدا بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی، ڕۆژی چوارشەممە کاروانێکی پاسەکان شاری ماریوپۆڵیان جێهێشت.

فەرمانڕەوای هەرێمی دۆنێتسک پاڤلۆ کیریلینکۆ وتی کاروانەکە بەرەو شاری زاپۆریژای ئۆکرانیا بەڕێکەوتووە کە هێشتا لەژێر کۆنتڕۆڵی ئۆکرانیادایە.

بەڵام ئاماژەی بەوە نەدا کاروانەکە چەند پاس بوون یاخود هاوڵاتی دیکە لە وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵ گواستراونەتەوە یاخود نا.

ڕۆژی سێشەممە دەیان هاوڵاتی کە بۆ چەند هەفتەیەک لە وێستگەکەدا خۆیان حەشاردابوو گەیشتنە زاپۆریژا، بەڵام کارمەندانی یارمەتییەکان دەڵێن هێشتا زۆرێک لە وێستگەکەدا گیرییان خواردووە.

کیریلینکۆ وتی " پاسەکان ماریوپۆڵیان جێهێشتووە."

ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی شارەوانی ماریوپۆڵ وتی زیاتر لە 200 هاوڵاتی مەدەنی هێشتا لە وێستگەکەدا ماونەتەوە، هاوکات 100,000 هاوڵاتی مەدەنی هێشتا لە شاری ماریوپۆڵ ماونەتەوە کە بەهۆی بۆردومان و گەمارۆکەی ڕووسیاوە خاپوور بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG