Accessibility links

ئۆکرانیا بە نوێنەرەکەی چین دەڵێت ناتوانێت پێدانی خاک بە ڕووسیا پەسەند بکات


 وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا دەڵێت وەزارەتەکە لە ماوەی گفتوگۆکاندا لە کیێڤ بە نوێنەرە باڵاکەی چینی وتووە کیێڤ ناتوانێت هیچ پێشنیارێک بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکە لەگەڵ ڕووسیا پەسەند بکات کە تیایدا باس لە لە دەستدانی ناوچەکانی یاخود ڕاگرتنی ململانێکە کرابێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا وتی لی هوی نوێنەری تایبەتی چین بۆ کاروباری یوراسیا و باڵیۆزی پێشووی چین لە ڕووسیا، ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە سەردانی ئۆکرانییای کرد و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبادا کۆبۆوە.

سەردانەکە یەکەمین سەردانی شاندێکی باڵای چینە بۆ ئۆکرانیا، وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا وتی " کوڵێبا بە وردەکارییەوە نوێنەرە تایبەتەکەی حکومەتی چینی ئاگادار کردەوە لە بنچینەکانی گەڕاندنەوەی ئاشتییەکی پارێزراو و دادپەروەرانە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا."

وتیشی " کوڵێبا جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئۆکرانیا هیچ پێشنیارێک پەسەند ناکات تیایدا باس لە دەستدانی ناوچەکانی بکات یاخود باس لە ڕاگرتنی ململانێکە بکات."

پێشبینی دەکرێت نوێنەرە تایبەتەکەی چین بۆ ئەوروپا سەردانی ڕووسیا و پۆڵەندا و فەڕەنسا و ئەڵمانیاش بکات.

چین تاوەکو ئێستا خۆی بە دوورگرتووە لە سەرکۆنەکردنی کارەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا وەکو " داگیرکاری." ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکاوە ڕەخنەی لێبگیرێت، کە ئەوانیش گومانییان هەیە لەسەر ڕاستیی چین وەکو نێوەندگرێک لە ململانێکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG