Accessibility links

ئۆکرانیا: بەهۆی هێرشێکەوە بۆ سەر هۆتێلێک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا لانیکەم کەسێک کوژراوە


بەرپرسانی ناوخۆی هەرێمی دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەڵێن بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی ڕووسیاوە بۆ سەر هۆتێلێکی ئۆکرانی لە شارۆچکەی باخموتی هەرێمەکە لانیکەم کەسێک کوژراوە.

فەرمانڕەوای هەرێمی دۆنێتسک پاڤلۆ کیریلینۆ وتی " بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کوژراو و بریندار هەن." دەزگای فریاکەوتنی خێرای هەرێمەکە وتی تاوەکو ئێستا کوژرانی کەسێک و برینداربوونی چوار کەسی دیکە پشتڕاست کراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی بەڕێوبەرایەتی شاری خێرسۆنی ئۆکرانیا کە لەلایەن ڕووسیاوە داگیرکراوە وتی بەرپرسانی شاری خێرسۆن تاکە پردی سەر ڕووباری دنیپرۆیان داخست، ئەوەش دوای ئەوەی ئۆکرانیا بە سیستمی موشەکی هیمارسی ئەمەریکی لێیدا.

جێگری بەرپرسی بەڕێوبەرایەتی خێرسۆن کیریل ستریمۆسۆڤ کە ڕووسیا لەو پۆستەدا دایناوە بە دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕووسی وت پردی ئەنتۆنیڤسکی بەڕووی هاوڵاتیانی مەدەنیدا داخراوە، بەڵا پێکهاتەکەی بەهۆی بۆردومانەکەوە زیانی بەرنەکەوتووە.

وتیشی " بێگومان هاتوچۆکردن بەسەر پردەکەدا قەدەغە کراوە، ئەمشەوە هێرشێکی دیکە بە هیمارس کراوەتە سەر پردەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG