Accessibility links

ئۆکرانیا: بەهۆی هێرشێکی موشەکی ڕووسیاوە لە دنیپرۆ 3 کەس کوژران و 15 کەسی دیکە برینداربوون


فەرمانڕەوای هەرێمی دنیپرۆپێتۆڤسکی ئۆکرانیا ڤالێنتین ڕێزنیچینکۆ دەڵێت بەهۆی هێرشێکی موشەکی ڕووسیاوە بۆ سەر ناوەڕاستی شاری دنیپرۆ لانیکەم سێ کەس کوژران و 15 کەسی دیکە برینداربوون.

ڕێزنیچینکۆ گوتی " موشەکەکان لە وێستگەیەکی پیشەسازی و شەقامێکی قەرەباڵغی نزیک وێستگەکەیان داوە. ئێمە ئێستا قەبارەی کاولکارییەکە دیاری دەکەین."

گوتیشی سوپای ئۆکرانیا چوار موشەکییان لە شەش موشەکەکە خستۆتە خوارەوە کە ئاڕاستەی شارەکە و هەرێمەکە کرابوون. هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا دەڵێت ڕووسییەکان موشەکی ئێکس 101 لە فڕۆکەی ستراتیژی توپۆلیڤ 95 ئێم ئێسەوە هەڵداوە لە بەشی باکووری دەریای کاسپیانەوە. گوتیشی ئەو جۆە موشەکە مەودای 5500 کیلۆمەتری هەیە و بەخێرایی 720 کم لە کاتژمێرێکدا دەبڕێت.

بەرپرسێکی گواستنەوەی ناوخۆی شارەکە ئیڤان ڤاسیوچکۆڤ دەڵێت یەکێک لە قوربانییەکان شۆفێرێکی پاس بووە، " شۆفێرەکە کارەکەی تەواو کردووە و بەرەو کۆگاکە گەڕاوەتەوە تاوەکو دواتر لە کاتژمێر پێنجی بەرە بەیانیدا بگەڕێتەوە سەر کارەکەی. بەڵام لە ژیاندا نەما."

گوتیشی " دوو منداڵ بەبێ باوک مانەوە. گەنج بوو، هێشتا زۆری مابوو بۆی بژی. هیچ وشەیەک نیە بۆ وتن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG