جێگری سەرۆک وەزیری ئۆکرانیا ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی گرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە زیندانەکانی سەر خاکی ڕووسیادا، لەنێویشیاندا ڕۆژنامەنووسان و بەرپرسان.
جێگری سەرۆک وەزیری ئۆکرانیا ئایرینا ڤێرێشچوک وتی " ژمارەیەکی زۆر لە قەشە و ڕۆژنامەنووس و چالاکەوان و سەرۆکی شارەوانییەکان و بە گشتیش هاوڵاتیانی مەدەنی خراونەتە زیندانەوە، تەنانەت نەک لەسەر خاکی ئۆکرانیا بەڵکو لە ( هەرێمەکانی ) کێرسک و بریانسک و ڕۆستۆڤی ڕووسیا. بە ناچاری لەوێ گیراون."
ڕووسیا چەند جارێک ڕەتی کردۆتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی کردبێتە ئامانج، ڕۆیتەرزیش هێشتا نەیتوانیوە ئەو دەستگیرکردنانە پشتڕاست بکاتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
ئۆکرانیا: ڕووسیا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنی لە زیندانەکاندا گرتووە
