فەرمانڕەوای هەرێمی دنیپرۆپێترۆڤسکی ناوەڕاستی ئۆکرانیا دەڵێت هێزەکانی ڕووسیا لە ژێرخانێکی وزەیان داوە لە هەرێمەکەدا و ئەوەش بووەتە هۆی پچڕانی هێڵەکانی کارەبا لە کۆمەڵێک شارۆچکەدا.
فەرمانڕەوای هەرێمەکە ڤالێنتین ڕێزنیچینکۆ گوتی " هەندێک لە شارۆچکە و کۆمەڵگەکان بەبێ کارەبا ماونەتەوە. ڕووسییەکان لە ژێرخانێکی وزەیان داوە. ناتوانن شکستەکانیان لە گۆڕەپانی جەنگەکەدا قبوڵ بکەن."
گوتیشی " چارەسەری دەکەین. سەرجەم دەزگاکان کاردەکەن. بە زووترین کات هەمووشتەکان چاک دەکەینەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز