Accessibility links

ڕووسیا موشەکی زیاتر ئاڕاستەی کارگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵ دەکات


ڕۆژی سێشەممە ڕووسیا موشەکی زیاتری ئاڕاستەی کارگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵی شاری ماریوپۆڵی ئۆکرانیای کرد، کە سەربازان و هاوڵاتیانی مەدەنی ئۆکرانیا لەو وێستگەیەدا خۆیان حەشارداوە.
ئەمەش دوای ئەوەی ڕێکەوتنی ئاگربەست بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە کارگەکە شکێندرا، کە نەتەوە یەکگرتووەکان و لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی ڕێکیانخستبوو. هەروەها بەپێی بەرپرسانی ئۆکرانیا هێشتا کۆمەڵێک هاوڵاتی مەدەنی لەژێرزەمینەکانی وێستگەکەدا گیرییان خواردووە.

سەرۆکی شارەوانی ماریوپۆڵ ڤادیم بۆیچینکۆ وتی زیاتر لە 200 هاوڵاتی مەدەنی هێشتا لە کارگەکەدا ماونەتەوە، 100,000 کەسی دیکە لە شاری ماریوپۆڵ ماونەتەوە کە بەهۆی گەمارۆ و بۆردومانەکانی ڕووسیاوە خاپوور کراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG