Accessibility links

ئۆکرانیا: هێزەکانی ڕووسیا دووەم گەورەترین وێستگەی کارەبای ئۆکرانیایان گرتووە


ڕاوێژکارێکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت هێزەکانی ڕووسیا دووەم گەورەترین وێستگەی کارەبایان لە ئۆکرانیا گرتووە.

کۆنتڕۆڵکردنی وێستگەی کارەبا بە خەڵوزی ڤوهلیهیرسک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا یەکەمین دەستکەوتی ستراتیژی مۆسکۆ دەبێت لە ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەی ڕابردوودا لە ئۆکرانیا.

ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ئۆلێکسی ئاریستۆڤیچ لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە دەڵێت " دەستکەوتێکی تەکتیکی زۆر بچووکیان بەدەستهێنا، ڤوهلیهیرسکیان گرت."

ئاریستۆڤیچ وتی ڕووسیا " ژمارەیەکی زۆری لە هێزەکانی ڕەوانەی سێ هەرێمی باشووری ئۆکرانیا کردۆتەوە.

وتیشی وادیارە ڕووسیا تەکتیکەکانی لە هێرشکردنەوە گۆڕیوە بۆ بەرگری ستراتیژی، هێرشی تەکتیکی بەکاردەهێنێت بۆ لاوازکردنی توانای هێرشەکانی ئۆکرانیا لە هەرێمی دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

وتیشی " ئەمە دەمانخاتە حاڵەتێکەوە کە نەتوانین سەرجەم ناوچەکانمان ئازاد بکەین و داوای گفتوگۆ بکەین."

ئۆکرانیا ڕوونیکردۆتەوە کە دەیەوێت شاری خێرسۆنی باشووری وڵاتەکە کۆنتڕۆڵ بکاتەوە، کە لە سەرەتای جەنگەکەوە لەلایەن ڕووسیاوە داگیرکراوە.

سکرتێری ئاسایشی نیشتیمانی ئەنجومەنی بەرگری ئۆکرانیا ئۆلێکسی دانیلۆڤ لە ماوەی ڕابردوودا وتی ڕووسیا " ژمارەیەکی زۆری لە سەربازەکانی " بە ئاڕاستەی خێرسۆن جووڵاندووە، بەڵام وردەکاریی زیاتری نەدا.

ئاریستۆڤیچ دەڵێت ڕووسیا هێزیش دەنێرێت بۆ هەرێمەکانی مێلیتۆپۆل و زاپۆریژا لە باشووری ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG