Accessibility links

کوڵێبا: ڕەوشی سەربازیی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا زۆر خراپە


وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا وتی ڕەوشی سەربازیی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا زۆر خراپترە لەوەی کە خەڵک باسی لێوە دەکات و ئێستا ئۆکرانیا پێویستی بە چەکی قورسە تاوەکو بتوانێت بەشێوەیەکی کاریگەر دژی ڕووسیا شەڕ بکات.

کوڵێبا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە ڤیدیۆیەکی ڕاستەوخۆدا وتی لەڕاستیدا هیچ گفتوگۆیەکی ئاشتی نیە لەنێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا.

دوای ئەوەی شکستیان هێنا لە گرتنی کیێڤ و خارکیڤی دووەم گەورەترین شاری ئۆکرانیا، هێزەکانی ڕووسیا سەنگی هێرشەکانیان خستۆتەسەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و بەتایبەتی هەرێمی دۆنباس کە هەریەک لە هەرێمەکانی لوهانسک و دۆنێستک دەگرێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG