Accessibility links

ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا دەڵێت پردەکەی کرایمیا ' دەبێت لەناوببرێت '


دوابەدوای تەقینەوەکەی سەر پردەکەی کرایمیا کە ڕووسیا بە نیمچە دوورگەی داگیرکراوی ئۆکرانیاوە دەبەستێتەوە، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردۆتەوە تەقینەوەکە بە " سەرەتا " ناودەبات، بەڵام ڕاستەوخۆ بانگەشەی بەرپرسیارێتی ئۆکرانیای لە تەقینەوەکەدا نەکرد.

ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا میخایلۆ پۆدۆلیاک نوسیویەتی " هەرشتێک نایاسایی بێت دەبێت لەناوببرێت، هەرشتێک دزرا بێت دەبێت بگەڕێندرێتەوە بۆ ئۆکرانیا، هەرشتێک لەلایەن ڕووسیاوە داگیرکرابێت دەبێت دەربکرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG