فەرمانڕەوای هەرێمی خێرسۆنی داگیرکراو دەڵێت ئۆکرانیا 53 ناوچەی نیشتەجێیەکانی هەرێمی خێرسۆنی گرتۆتەوە کە لە سەرەتای داگیرکارییەکەی مۆسکۆوە لە ئۆکرانیا لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە داگیرکراوە.
لە قۆناغەکانی سەرەتای داگیرکارییەکەیدا لە ئۆکرانیا، ڕووسیا کۆمەڵێک ناوچەی بەرفراوانی لە باشووری ئۆکرانیا داگیرکرد. ئێستا ئۆکرانیا بەڵێنیداوە هێرشێکی پێچەوانەی گەورە ئەنجام بدات بۆ دووبارە کۆنتڕۆڵکردنەوە ئەو ناوچانە و سیستمی چەکی مەودا درێژی ڕۆژئاوای بەکارهێناوە بۆ زیان گەیاندن بە هێڵی دابینکردنی پێویستییەکانی هێزەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا.
فەرمانڕەوای کاربەڕێکەری هەرێمی خێرسۆن دمیترۆ بوترلی گوتی " تاوەکو ئێستا ئازادکردنی 53 ناوچەی نیشتەجێیەکان پشتڕاست کراونەتەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز