Accessibility links

ماریوپۆڵ دەڵێت 40,000 کەس لە شارەکە ڕەوانەکراون بۆ ناوچەکانی ڕووسیا


UKRAINE-CRISIS/MARIUPOL

سەرۆکی شارەوانی ماریۆپۆڵی گەمارۆدراو ڕۆژی دووشەممە وتی نزیکەی 40,000 هاوڵاتی مەدەنی لە شارەکە بە ناچاری گواستراونەتەوە بۆ ڕووسیا و هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕووسیا لە ئۆکرانیا.

سەرۆکی شارەوانی ماریوپۆڵ ڤادیم بۆیچێنکۆ بە کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی ئۆکرانی وت " بەداخەوە دەبێت ڕایبگەیەنم کە تاوەکو ئەمڕۆ بە ناچاری دانیشتوانی شارەکە دەگوازنەوە. لەڕێی تۆماری شارەوانییەوە پشتڕاستمان کردۆتەوە کە تاوەکو ئێستا نزیکەی 40,000 کەسیان گواستۆتەوە."

ڕۆیتەرز نەیتوانیوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ ئەم ڕاپۆرتە پشتڕاست بکاتەوە. ڕووسیاش ڕەتی دەکاتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئۆکرانیا کردبێتە ئامانج.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG