Accessibility links

ئۆکرانیا: ڕووسیا تەرمی 210 سەربازی ئۆکرانیا دەگەڕێنێتەوە بۆ کیێڤ


سوپای ئۆکرانیا دەڵێت ڕووسیا تەرمی 210 سەربازی ئۆکرانییان ڕادەستی کیێڤ کردۆتەوە، زۆربەی سەربازەکان لەمیانەی بەرگریکردن لە شاری ماریوپۆڵدا کوژراون.

بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری بەرگری ئۆکرانیا وتی " پڕۆسەی گەڕاندنەوەی تەرمی سەربازەکانی ماریوپۆڵ بەردەوامە. تاوەکو ئێستا 210 سەربازمان گەڕێندراونەتەوە، زۆربەیان بەرگریکارە پاڵەوانەکانی ئازۆڤستاڵن."

زانیارییەکی کەم هەیە سەبارەت چارەنووسی نزیکەی ئەو 2000 سەربازەی ئازۆڤاستاڵی ماریوپۆڵ. کیێڤ هەوڵ دەدات لە گۆڕینەوەی دیلەکاندا هەموویان بگەڕێنێتەوە، بەڵام هەندێک لە یاسادانەرەکانی ڕووسیا دەیانەوێت هەندێک لەو سەربازانە دادگایی بکرێن.

بەڕێوبەرایەتییەکەی ئۆکرانیا وتی " کارەکان بەردەوامن بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم سەربازە بەرگریکارە گیراوەکانی ئۆکرانیا."

لە ڕابردوودا کەسوکاری سەربازانی یەکەی ئازۆڤ ئاماژەیان بەوەدا بوو کە هەندێک لە تەرمەکان گەڕێندراونەتەوە.

هەفتەی ڕابردوو ئۆکرانیا ڕایگەیاند 160 تەرم لەنێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا گۆڕدراونەتەوە.

ڕووسیا یەکەی ئازۆڤ کە بەرگرییان لە ماریوپۆڵ و وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵ دەکرد بە " چەکداری نازی " ناودەبات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG