Accessibility links

ئۆکرانیا: لانی کەم 100 هاوڵاتی مەدەنی لە وێستگەی ئازۆڤستاڵی ماریوپۆڵدا ماونەتەوە


یاریدەدەری سەرۆکی شارەوانی ماریوپۆڵ گوتی لانی کەم 100 هاوڵاتی مەدەنی لە وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵی شارەکە ماونەتەوە و لە ژێر هێرشەکانی ڕووسیادان.

لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا، شاری ماریوپۆڵی باشووری وڵاتەکە ڕووبەڕووی گەمارۆ و بۆردومانێکی چڕ بووەتەوە و زۆرترین شەڕی تێدا بووە. وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵ دوایین ناوچەی شارەکەیە کە هێشتا لە ژێر دەسەڵاتی سەربازەکانی ئۆکرانیادایە.

پێشتر ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەدا بوو سەرجەم هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئازۆڤستاڵ گواستراونەتەوە، ڕووسیاش وتی گواستنەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە وێستگەکە تەواو بووە.

یاریدەدەری سەرۆکی شارەوانی ماریوپۆڵ پێترۆ ئاندریشچینکۆ وتی " لەگەڵ هێزە سەربازییەکاندا، لانی کەم 100 هاوڵاتی مەدەنی هێشتا لە پەناگەکانی ئازۆڤستاڵدا ماونەتەوە، ئەمەش چڕی هێرشەکانی داگیرکەرانی کەم نەکردۆتەوە."

ڕووسیا تاوەکو ئێستا لێدوانی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە، ڕۆیتەرزیش نەیتوانیوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ ڕەوشەکە پشتڕاست بکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG