Accessibility links

ئۆکرانیا: ڕووسیا ژمارەیەکی زۆر لە هێزە یەدەگەکانی ڕەوانەی سیێڤیێرۆدۆنێتسک دەکات


فەرمانڕەوای هەرێمی لوهانسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەڵێت ڕووسیا ژمارەیەکی زۆر لە هێزە یەدەگەکانی لەو ناوچانەی دیکەوە کە شەڕییان تێدایە ڕەوانەی سیێڤیێرۆدۆنێتسک دەکات، ئەوەش لە هەوڵێکدا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سەرانسەری شارەکەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

فەرمانڕەوای هەرێمی لوهانسک سێرهێی گایدای گوتی " ئەمڕۆ، سبەینێ یاخود ڕۆژی دواتر، سەرجەم ئەو هێزە یەدەگانەی هەیانە دەیخەنە ناوەوە، چونکە پێشتریش ژمارەیەکی زۆرییان لەوێ بوونیان هەبووە، ژمارەیان زۆر زۆرە."

گوتیشی هێزەکانی ڕووسیا زۆرینەی شارەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە، بەڵام هێشتا هەموویان نەگرتووە.

لە لایەکی دیکەوە فەرمانڕەوای هەرێمی خارکیڤی دووەم گەورەترین شاری ئۆکرانیا، ئۆلێ سینیهوبۆڤ، وتی کۆمەڵێک موشەکی ڕووسیا لە وێستگەیەکی گازییان داوە لە ناوچەی ئیزیومی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

سینیهوبۆڤ گوتی " ئاگرێکی گەورەی بەرفراوان کەوتەوە، تیمەکانی فریاکەوتن ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە." گوتیشی هەندێک لە بیناکانی نزیک وێستگەکەش زیانییان بەرکەوتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG