Accessibility links

ڕۆژنامەوانە ڕووسیایـیەکە نەکوژراوە و سوپاسی ئەوانە دەکات کە نامەی سەرەخۆشیان ناردبوو


ئارکادی بابچێنکۆ لە کونگرە ڕۆژنامەوانیـیەکەی دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:49 0:00

دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا دەڵێن توانیان پـیلانێکی دەزگای هەواڵگری ڕووسیا پوچەڵبکەنەوە کە بۆ کوشتنی ئارکادی بابچێنکۆ ڕۆژنامەوانی ڕووسی داڕێژرابوو.

ڤاسیل گریتساک سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی 3 کاژمێر بەر لە ئێستا ئەو کەسەیان دەسـتگیرکردووە کە بە نیازبووە پلانەکەی دەزگای هەواڵگری ڕووسیا جێبەجێ بکات بۆ کوشتنی ڕۆژنامەوان ئارکادی بابچێنکۆ. گوتیشی ئەم کەسە 40 هەزار دۆلاری وەرگرتبوو بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە.

پاشان ئارکادی ڕۆژنامەوان دەرکەوت و ئامادەبووان بە چەپڵە ڕێزان پـێشوازیان لێکرد و ئەویش سوپاسی کردن و گوتی " بە ڕاستی سوپاسی دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا دەکەن کە ژیانمی ڕزگارکرد. داوای لێبوردنیش لە هاوسەرەکەم دەکەم بۆ ئەو دۆزخەی بە درێژایی ئەم دوو ڕۆژە بینی."

هەروەها سوپاسی ئەوانەشی کرد کە بەبۆنەی هەواڵی مەرگی سەرەخۆشیان کردبوو.

جێی ئاماژەیە دوێنێ سێشەممە کاربەدەستانی ئۆکرانیا گوتیان ڕۆژنامەوانی نەیاری کرملین ئارکادی بابچێنکۆ لە ماڵەکەی تەقەی لێکراوە و لەو ئەمبوڵانسە گیانی لەدەستداوە کە بەرەو نەخۆشخانەی بردبوو.

ئارکادی تەمەن 41ساڵ پـێشتر سەرباز بووە و پاشان بووە بە ڕۆژنامەوانی جەنگ و ناسراوە بەوەی ڕەخنەگرێکی گەورەیە لە سیاسەتەکانی حکومەتی وڵاتەکەی. لە مانگی دووی ساڵی 2017 وە ڕووسیای جێهێشت پاش ئەوەی هەڕەشەی کوشتنی لێکرا لەسەر پـۆستێکی لە فەیسبوک.

XS
SM
MD
LG