Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکە دەکات " پێشبینیە کارەساتییەکان " پشتگوێ بخەن


وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کولیبا داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد " پێشبینیە کارەساتییەکان " پشتگوێ بخەن سەبارەت بە نزیکبوونەوەی ڕوودانی داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە. وتی وڵاتەکەی بەهێزە و پشتیوانییەکی بێپێشینەی نێودەوڵەتی لێدەکرێت.

هەفتەیەک لەمەوبەر سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی وتی کەشتیەکە نقوم ناکات و ڕەخنەی لە ئەمەریکا و ڕاگەیاندنەکان گرت و وتی ترس و نیگەرانی لەنێو هاوڵاتیانی ئۆکرانیادا دەخەنەوە، وتیشی ئەوەش بووەتە هۆی دروستکردنی فشار لەسەر ئابووری وڵاتەکە.

کولیبا لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەمڕۆ ئۆکرانیا سوپایەکی بەهێزی هەیە، پشتیوانییەکی نێودەوڵەتی بێپێشینەی لێدەکرێت. دوژمن دەبێت لە ئێمە بترسێت، نەک ئێمە لەوان بترسین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG