Accessibility links

گفتوگۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا تەواو بوون


لە ماوەی ڕابردوودا نوێنەرانی ئۆکرانیا و ڕووسیا بەمەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆیەک سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای نێوانیان و هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، لەسەر سنووری نێوان بێلاڕووس و ئۆکرانیا کۆبوونەوە.

ئۆکرانیا وتوویەتی ئاگربەستێکی دەوێت دەستبەجێ جێبەجێ بکرێت و هەروەها دەیەوێت هێزەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بکشێنەوە. بەڵام کرێملن ڕەتی کردەوە لێدوان لەسەر ئامانجەکانی خۆی بدات لە کۆبوونەوەکەدا.

کۆبوونەوەکەی نێوانیان کۆتایی هات و بەرپرسانی دوو وڵاتەکە گەڕانەوە بۆ پایتەختی وڵاتانی خۆیان، بەڵام ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا میخایلۆ پۆدۆلیاک بە ڕۆژنامەنووسانی وت بڕیارە خولی دووەمی گفتوگۆکان ئەنجام بدرێت.

وتی " بەداخەوە هێشتا ڕووسیا بۆچوونێکی زۆر لاگری هەیە سەبارەت بەو پڕۆسە ڕووخێنەرەی دەستیپێکردووە."

سەرۆکی شاندەکەی ڕووسیا لە کۆبوونەوەکەدا ڤلادیمێر مێدینسکی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " گرنگترین شت ئەوەیە کە ڕێکەوتین بەردەوام بین لە گفتوگۆکان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG