Accessibility links

ئۆکرانیا و ڕووسیا تەرمی نزیکەی 300 سەربازی کوژراوی یەکتر دەگۆڕنەوە


ڕۆژی هەینی ئۆکرانیا ڕایگەیاند تەرمی 250 سەربازی کوژراوی لە ڕووسیا وەرگرتووەتەوە، ئەمەش لە یەکێک لە گەورەترین ئاڵوگۆڕکردنی تەرمی کوژراوەکاندا لە دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە مانگی دووی ساڵی 2022 دا.

ڕووسیا و ئۆکرانیا بەردەوام تەرمی سەربازە کوژراوەکانیان دەگۆڕنەوە، هەروەها ئاڵوگۆڕی زیندانیانی جەنگیش لە نێوانییاندا هەیە، ئەمانەش لە ڕێی ڕێککەوتنی دەگمەنی دیپلۆماسیەوە دەکرێت لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤدا.

ناوەندی هەماهەنگی بۆ کاروباری زیندانییانی جەنگی ئۆکرانیا وتی " تەرمی 250 بەرگریکاری کوژراوی ئۆکرانیامان گەڕاندووەتەوە بۆ ئۆکرانیا."

وتەبێژی ناوەندەکە پێترۆ یاتسینکۆ بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت " ئەمە یەکێکە لە گەورەترین " ئاڵوگۆڕییەکانی لەو جۆرە.

کیێڤ دەشڵێت لە ڕێککەوتنەکەدا تەرمی 38 سەربازی ڕووسیایان ڕادەست کردووەتەوە." ڕێککەوتنەکە لەلایەن خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە نێوەندگری تێدا کراوە.

هەندێک لەوانەی گەڕێندراونەتەوە ئەو سەربازانەی ئۆکرانیا بوون کە لە شاری ماریۆپۆڵی باشووری ئۆکرانیادا شەڕییان دەکرد، هێزەکانی ڕووسیا شارەکەیان لە مانگی پێنجی ساڵی 2022 دا بە تەواوەتی داگیرکرد.

سەرچاوە/ بەشێک لە زانیارییەکان لە فرانس پرێسەوە وەرگیراوە

XS
SM
MD
LG