Accessibility links

ئۆکرانیا: بەهۆی بۆردومانەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر خارکیڤ 3 کەس کوژران و 31 کەسی دیکە برینداربوون


خارکیڤ، ئۆکرانیا
خارکیڤ، ئۆکرانیا

فەرمانڕەوای هەرێمی خارکیڤ دەڵێت بەهۆی بۆردومانەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر شاری خارکیڤی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا سێ کەس کوژراون و 31 کەسی دیکە برینداربوون.

سەرۆکی شارەوانی خارکیڤ گوتی ڕووسیا بۆردومانی ناوچەیەکی دانیشتوانی کردووە، یەکێک لەو شوێنانەش موڵکێکی کارکردن و دوکانێکی چاککردنەوەی تایە بووە.

سەرۆکی شارەوانی خارکیڤ ئیهۆر تێریخۆڤ گوتی " ئەمانە شوێنێکن کە هیچ گرنگییەکی سەربازییان نیە." وتیشی دوو منداڵی تەمەن 4 ساڵ و 16 ساڵ لەنێو ئەو دەیان کەسەدا بوون کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

فەرمانڕەوای هەرێمی خارکیڤ ئۆلیه سینیهوبۆڤ گوتی " کۆمەڵێک موشەک حەوشەی خانووە تایبەتییەکانیان کردۆتە ئامانج، گەراج و ئوتومبێلەکان لەناوبراون، کۆمەڵێک ئاگر کەوتۆتەوە."

وتیشی لە هێرشێکی جیادا قوتابخانەیەک و بینایەکی نیشتەجێبوون کراونەتە ئامانج و تیمەکانی فریاکەوتن ئافرەتێکی تەمەن 86 ساڵییان لە پاشماوەی بیناکە ڕزگارکردووە. وتیشی هیچ کەسێک نەکوژراوە.

ڕووسیا کە لە 24 ی مانگی دوودا داگیرکارییەکەی لە ئۆکرانیا دەستپێکرد، ڕەتی دەکاتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی کردبێتە ئامانج.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG