Accessibility links

ئۆکرانیا: ئێستا کاتی ئەوەیە هەندێک لە سزاکان بسەپێندرێن بەسەر ڕووسیادا


وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کولیبا
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کولیبا

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کولیبا دەڵێت ئێستا کاتی ئەوەیە ڕۆژئاوا لانی کەم بەشێکی ئەو سزایانەی ئامادەی کردووە، بیسەپێنێت بەسەر ڕووسیادا.

کولیبا وتی " دەبێت هەر ئێستا ڕووسیا بوەستێندرێت. دەبینین چی ڕوودەدات."

لێدوانەکەی کولیبا دوای ئەوە هات ڕووسیا و بێلاڕووس فراوانکردنی مەشقە سەربازییەکانیان لەنزیک سنوورەکانی ئۆکرانیا ڕاگەیاند، وڵاتانی ڕۆژئاواش هۆشدارییاندا لەسەر نزیکبوونەوەی داگیرکاری ڕووسیا لەکاتێکدا شەڕ و پێکدادانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا زیاتر بوون.

کولیبا وتی " ئێستا کاتی جوڵەیە. من بە فەڕمی دەیڵێم ئێستا سەرجەم هۆکارەکانمان لەبەردەستدایە بۆ سەپاندنی لانی کەم بەشێک لەو سزایانەی کە ئامادەکراون بسەپێندرێن بەسەر ڕووسیادا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG