Accessibility links

کیێڤ جەخت لە هەڵوێستی توندی خۆی دەکاتەوە لەسەر گفتوگۆکان لەگەڵ ڕووسیادا


میخایلۆ پۆدۆلیاک
میخایلۆ پۆدۆلیاک

ئۆکرانیا دووبارە جەختی لە هەڵوێستی توندی خۆی کردەوە لەسەر گفتوگۆکان لەگەڵ ڕووسیادا، وتی تەنها لە کاتێکدا گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیادا دەکەن کاتێک کرێملن دەستبەرداری سەرجەم ناوچەکانی ئۆکرانیا ببێت و کیێڤیش بەردەوام دەبێت لە شەڕکردن تەنانەت ئەگەر لە " پشتیشەوە چەقۆی لێبدرێت " لەلایەن هاوپەیمانەکانیەوە.

سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایش و بەرگری نیشتیمانی ئۆکرانیا ئۆلێکسی دانیلۆڤ وتی " مەرجی سەرەکی بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ ڕووسیادا گەڕاندنەوەی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیایە."

میخایلۆ پۆدۆلیاکی ڕاوێژکاری باڵای زێلێنسکی وتی ئۆکرانیا هەرگیز گفتوگۆکردنی لەگەڵ ڕووسیا ڕەت نەکردۆتەوە و ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆکی داهاتووی ڕووسیادا نەک ڤلادیمیر پوتن. لێدوانەکانی پۆدۆلیاک دوای ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریکا دێت کە تیایدا ئاماژە بەوە درابوو بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن بە شێوەیەکی تایبەتی هانی ڕابەرانی ئۆکرانیای داوە کە کراوە بن بە ڕووی گفتوگۆکاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG