Accessibility links

بەڕیتانیا: دوای شکستەکانی لە بەرەکانی پێشەوەدا ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەکان فراوانتر کردووە


دۆنێتسک، ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا
دۆنێتسک، ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا

بەڕیتانیا دەڵێت لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانەکانی هاوڵاتیانی مەدەنی فراوانتر کردووە، ئەوەش دوای شکستەکانی لە گۆڕەپانی جەنگەکەدا.

دوای ئەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا کۆمەڵێک ناوچەیان گرتەوە، هاوڵاتیانی مەدەنی گەڕانەوە ناوچەکانیان و بەشوێن مردووەکانیاندا دەگەڕان، بەڵام بۆردومانەکانی ڕووسیا و هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئامانجەکانی سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەردەوام بوون.

فەرمانڕەوای هەرێمەکانی ئۆکرانیا گوتیان ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیاوە لە هەرێمی دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا پێنج هاوڵاتی مەدەنی کوژراون، هاوکات لە هەرێمی نیکۆپۆلی ڕۆژئاواش کۆمەڵێک بینای نیشتەجێبوون و بۆرییەکانی گاز و هێڵەکانی کارەبا لێیان دراوە.

وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا گوتی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی ئۆکرانیا، بە هێرشەکانیشیەوە بۆ سەر هێڵێکی کارەبا و بەنداوێک، لە حەوت ڕۆژی ڕابردوودا چڕتر بوونەتەوە.

وەزارەتەکە گوتی " لە کاتێکدا کە ڕووبەڕووی شکست دەبێتەوە لە بەرەکانی پێشەوەدا، ڕەنگە ڕووسیا ئەو شوێنانە زیاد بکات کە ئامادەکاری دەکات لێیان بدات، لە هەوڵێکدا بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ ئیرادەی گەلی ئۆکرانیا و حکومەتەکەی لاواز بکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG