وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا دەڵێت لەم مانگەدا ڕووسیا کۆمەڵێک جەنەڕاڵی لە ئۆکرانیا کشاندۆتەوە کە ڕۆڵێکی سەرکردایەتی گرنگییان هەبووە لە جەنگەکەیدا لە ئۆکرانیا.
وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا گوتی " لە سەرەتای مانگی شەشەوە، سەرکردایەتی باڵای ڕووسیا کۆمەڵێک جەنەڕاڵی لە جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا کشاندۆتەوە کە ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە سەرکردایەتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکاندا."
هێزەکانی ئۆکرانیا فەرمانییان پێکرا لە شاری سیێڤیێرۆدۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بکشێنەوە، ئەمەش چەند هەفتەیەک دوای شەڕێکی سەختی کۆڵان بە کۆڵان و بۆردومانەکانی سەر شارەکە. کشانەوەی هێزەکانیش بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی هێزەکان و سنووردارکردنی کەوتنەوەی قوربانی زیاتر بووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز