Accessibility links

ئۆکرانیا: بەهۆی بۆردومانەکانی ڕووسیاوە لە خارکیڤ دوو کەس کوژراون و کۆمەڵێکی دیکە برینداربوون


فەرمانڕەوای هەرێمی خارکیڤ ئۆلی سینیهوبۆڤ وتی بەهۆی بۆردومانەکانی ڕووسیاوە لە شارۆچکەی دێرهاچی باکووری هەرێمی خارکیڤ دوو کەس کوژراون و کۆمەڵێکی دیکە برینداربوون.

وتیشی هێزەکانی ڕووسیا 66 هێرشی تۆپهاوێژییان لە سەرانسەری هەرێمەکەدا ئەنجامداوە.

وتی " دوو کەس کوژراون و برینداریش هەن، وەکو دەبینن سوپای ڕووسیا بەردەوامە لە شەڕکردن لەگەڵ دانیشتوانی مەدەنیدا، چونکە هیچ سەرکەوتنێکی لە بەرەکانی پێشەوە بەدەست نەهێناوە."

ڕۆیتەرز نەیتوانیوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ وردەکارییەکان پشتڕاست بکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە لە هەواڵێکی جیادا جێگری سەرۆک وەزیری ئۆکرانیا ئایرینا ڤێرێشچوک وتی کیێڤ ڕێکەوتووە لەسەر بەکارهێنانی 9 ڕێڕەوی مرۆیی بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە کە شەڕ و پێکدادانی سەختییان تێدایە.

ڤێرێشچوک وتی " تاوەکو ئاگربەست هەبێت لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕووسیاوە سەرجەم ڕێگاکان بۆ ڕێڕەوە مرۆییەکان لە هەرێمی لوهانسک بەکراوەیی دەمێننەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG