سەرۆک وەزیری ئۆکرانیا دێنیس شمیگاڵ دەڵێت ئۆکرانیا پێشبینی دەکات تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ هاوبەشە بیانییەکانی بە بڕی 12 بۆ 16 ملیار دۆلار یارمەتی دارایی ئۆکرانیا بدەن.
شمیگاڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بەهۆی یارمەتییە دەرەکییەکانەوە ئۆکرانیا توانیویەتی جێگریی دارایی وڵاتەکە بپارێزێت، یارمەتییە دەرەکییەکان 14 ملیار دۆلار بوون، بەڵام کیێڤ ناچار بووە زیاتر لە لە سەدا 40 ی خەرجی بودجەکەی بۆ پێویستییە سەربازییەکان تەرخان بکات، کە دەکاتە 11.51 ملیار دۆلار.
شمیگاڵ گوتیشی 288 ملیار هوڕیڤنیەز بۆ موچەی سەربازان تەرخان کراوە و 135 ملیاری دیکە لە کڕین و چاککردنەوەی کەلوپەلە سەربازییەکاندا بەکارهێندراوە، هەروەها بۆ کڕینی تەقەمەنی و پێداویستی بەرگریش خەرج کراوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
ئۆکرانیا هیوادارە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2022 یارمەتی زیاتری بدرێت