Accessibility links

ئۆکرانیا: موشەکەکانی ڕووسیا فڕۆکەخانەی دنیپرۆ کاول دەکەن


بەرپرسانی ئۆکرانیا وتیان ڕۆژی یەکشەممە هێزەکانی ڕووسیا موشەکییان ئاڕاستەی هەرێمەکانی لوهانسک و دنیپرۆ کردووە و بەتەواوەتی فڕۆکەخانەیەکیان کاول کردووە و لانی کەم پێنج کەسیش کوژراون.

فەرمانڕەوای هەرێمی دنیپرۆپێترۆڤسکی ناوەڕاستی ئۆکرانیا ڤالێنتین ڕێزنیچێنکۆ وتی تیمەکانی فریاکەوتن بە پاشماوەی دامەزراوەیەکدا گەڕاون کە لە شارۆچکەی زڤۆنێتسکییە و موشەک لێیداوە، وتیشی وردەکاریی قوربانییەکان دواتر ئاشکرا دەکرێن.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی " موشەکە وردبینەکانی ڕووسیا بنکەیەک و بارەگای نەتەوە پەرستەکانی یەکەی سەربازی دنێپرییان لە زڤۆنێتسکی لەناوبردووە، لەمدواییانەدا ئەو بنکەیە بەکرێگیراوە بیانییەکانی وەکو هێزێکی پشتیوانی وەرگرتووە."

ڕێزنیچێنکۆ وتی هێرشیش کراوەتەسەر فڕۆکەخانەی شاری دنیپرۆ.

وتی " فڕۆکەخانەکە کاول بووە، بیناکانی تەنیشتیشی وێران بوون، موشەکەکان هەر دێن و بەردەوامن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG