Accessibility links

نیویۆرک تایمز: کوژران و برینداربوونی سەربازان لە جەنگەکەی ئۆکرانیا لە 500,000 نزیک دەبێتەوە


ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکاوە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە بڵاویکردەوە ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیا لە جەنگەکەدا لە 500,000 سەرباز نزیک دەبێتەوە.

ڕۆژنامەکە وتی بەرپرسەکە ئاماژەی بەوە داوە هێشتا خەمڵاندنی ژمارەی کوژراوەکان کارێکی قورسە چونکە باوەڕوایە ڕووسیا بە شێوەیەکی ڕۆتینی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی لە جەنگەکەدا کەم دەکاتەوە، کیێڤیش ژمارە فەڕمییەکان ئاشکرا ناکات.

وتیشی ژمارەی قوربانییان لە سوپای ڕووسیادا لە 300,000 نزیک دەبێتەوە، نزیکەی 120,000 مردن و 170,000 بۆ 180,000 بریندارییان هەیە. ژمارەی کوژراوەکان لە سوپای ئۆکرانیادا نزیک بووەتەوە لە 70,000 سەرباز، 100,000 بۆ 200,000 سەربازییان بریندار بوون.

ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی، میخایلۆ پۆدۆلیاک، سەبارەت بە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز وتی تەنها ئەرکانی گشتی دەتوانێت ئەو ژمارانە ئاشکرا بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG