Accessibility links

ڕووسیا و ئۆکرانیا دەڵێن گفتوگۆکانی بەرلین هیچ ئەنجامێکیان نەبووە


ڕووسیا و ئۆکرانیا دەڵێن شکستیان هێناوە لە گەیشتن بە ئەنجامێک لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانی فەڕەنسا و ئەڵمانیادا لە بەرلین، ئامانج لە گفتوگۆکان کۆتایی هێنان بووە بە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان جیاخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و حکومەتی ئۆکرانیا.

نەبوونی هیچ پێشڕەوییەک وەک شکستێک دەبیندرێت بۆ هەوڵە نێودەوڵەتیەکان لەپێناو کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیادا کە زیاتر لە 100,000 سەربازی لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا جێگیرکردووە.

نوێنەری ڕووسیا لە کۆبوونەوەکە دمیتری کۆزاک بە ڕۆژنامەنووسانی وت نەتوانراوە لە گفتوگۆکانی بەرلیندا بۆچوونە جیاوازەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا یەکبخرێت سەبارەت بە ڕێکەوتنەکەی ساڵی 2015 بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان جیاخوازەکان ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و حکومەتی ئۆکرانیا. جێی ئاماژەشە ڕووسیا پشتیوانی لە جیاخوازەکان دەکات.
وتی " نەمانتوانی بەسەر ئەمەدا زاڵ بین."

نوێنەری ئۆکرانیا ئاندری یەرماک وتی هیچ ئەنجامێکی لێنەکەوتۆتەوە بەڵام هەردوولا ڕێکەوتوون لەسەر بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان.
وتی " هیوادارم بەزوویی جارێکی دیکە کۆببینەوە و بەردەوام بین لەسەر ئەم گفتوگۆیانە. هەمووان سوورن لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامێک."

لە ساڵی 2014 ەوە ململانێکانی نێوان جیاخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و هێزەکانی حکومەتی ئۆکرانیا لە هەرێمەکانی دۆنێتسک و لوهانسک کە هەردووکیان بە دۆنباس ناسراون دەستیپێکردووە، ئۆکرانیا دەڵێت نزیکەی 15,000 کەس بەهۆی ئەو شەڕەوە کوژراون.

لە مانگی دووی ساڵی 2015 دا لە مینسک نوێنەرانی ڕووسیا و ئۆکرانیا و ئەنجومەنی هاریکاری و ئاسایشی ئەوروپا و دوو هەرێمەکەی جیاخوازەکان ڕێکەوتنێکی 13 خاڵییان واژۆکرد، ڕێکەوتنەکە لەلایەن ڕابەرانی فەڕەنسا و ئەڵمانیاشەوە پشتیوانی لێکرا

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG