Accessibility links

ئۆکرانیا دەڵێت ڕووسیا لە ڕووباری دینپرۆی باشوور کەشتییە مەدەنییەکان لە ناودەبات


ڕۆژی یەکشەممە سوپای ئۆکرانیا ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی وێرانکردنی بەرفراوانی کەشتییە مەدەنییەکانی سەر قەراغی ڕووباری دنیپرۆ لە هەرێمی خێرسۆنی داگیرکراوی باشووری ئۆکرانیادا، ئەو هەرێمەی کە کیێڤ هەوڵ دەدات کۆنتڕۆڵی بکاتەوە.

هێزەکانی ئۆکرانیا فشارەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ڕووسیا لە قەراغی ڕۆژئاوای ڕووباری دنیپرۆوە زیاتر کردووە، کە ئۆکرانیا دەکات بە دوو کەرتەوە، ئەمەش گومانی دروست کردووە لەوەی هێزەکانی ڕووسیا ئامادەکاری دەکەن بۆ کشانەوە بۆ ئەوبەری ڕووبارەکە.

وتەبێژی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا وتی بەنزینی کەشتییە وێرانبووەکان دزەی کردۆتە ناو ڕووبارەکەوە و هەروەها هێزەکانی ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی دەستبەسەراگرتنی بزوێنەری کەشتییەکان و کەلوپەلەکانی دیکە.

بەڵام هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەدا لەسەر کارەکانی مۆسکۆ. لە ناوبردنی کەشتییە مەدەنییەکان دەبێتە هۆی ئەوەی ئەگەر لە حاڵەتێکدا هێزەکانی ڕووسیا بکشێنەوە بۆ بەشی ڕۆژهەڵاتی ڕووبارەکە ئەوا هێزەکانی ئۆکرانیا نەتوانن ئەو کەشتییانە بەکاربهێنن ئەگەر بڕیار بدەن بپەڕنەوە بۆ بەشی ڕۆژهەڵاتی ڕووبارەکە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیاش لێدوانی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە.

بەیاننامەکە ئاماژەیەکە لەسەر زیادبوونی گرژییەکان لەو هەرێمەکەدا کە بەرپرسانی سەر بە ڕووسیا لە ناوچەکەدا دەڵێن کارێکی تێکدەرانە بووەتە هۆی پچڕانی هێڵەکانی کارەبا و ئاو لە شاری خێرسۆن و کۆمەڵێک ناوچەی دیکە لە هەرێمەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG