Accessibility links

ئۆکرانیا دەڵێت لە بنکەیەکی سەربازیی ڕووسیای داوە لە کرایمیا

دەزگای هەواڵگری سەربازیی ئۆکرانیا ڕایگەیاند بنکەیەکی سەربازیی ڕووسیا لە ناو جەرگەی کرایمیادا لە ڕێی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیاوە کراوەتە ئامانج، هاوکات دانیشتوان باسییان لە کەوتنەوەی قوربانی و تەقینەوە و داخستنی ڕێگاکان کرد.

لە ماوەی ڕابردوودا ڕووسیا باسی لە گەورەترین هێرشی ئاسمانی ئۆکرانیا کرد بۆ سەر کرایمیا بەڵام وتی سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا سەرجەم 42 فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان خستووەتە خوارەوە کە ئامانجی هێرشەکەیان کرایمیا بووە و پێش ئەوەی بگەنە ئامانجەکانییان خراونەتە خوارەوە.

بەرپرسانی هەواڵگری ئۆکرانیا وتیان هێرشەکە لە لیوای 126 ی بەرگری کەناراوەکانی ڕووسیای داوە کە لە شارۆچکەی پیریڤالنۆی جێگیرکراون.

وتەبێژی دەزگای هەواڵگری سەربازیی گوڕی ئۆکرانیا ئاندری یوسۆڤ وتی " لێدانەکە پشتڕاست دەکەینەوە."

مۆسکۆ لە ساڵی 2014 دا نیمچە دوورگەی کرایمیای ئۆکرانیای لکاند بە ڕووسیاوە و وەکو ناوچەیەکی ڕووسیایی ڕایگەیاند. ئەمەریکا دەڵێت پشتیوانی لە هێرشەکانی ئۆکرانیا دەکات بۆ سەر ئامانجە سەربازییە ڕووسیاییەکان لەسەر نیمچە دوورگەکە، چونکە دەبێت لە ڕووی سەربازییەوە دابماڵدرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG