بەرپرسانی ئۆکرانیا دەڵێن هێزەکانی ڕووسیا لە ناوەندێکی تەندروستییان داوە لە باکووری ڕۆژئاوای ئۆکرانیا و دواتر دووبارە لێیانداوەتەوە لە کاتێکدا کە بیناکە چۆڵ دەکرا، بەهۆی ئەوەشەوە نۆ کەس کوژراون و 20 کەسی دیکە بریندار بوون.
داواکارانی ئۆکرانیا وتییان لە کاتی هێرشەکاندا 86 نەخۆش و 38 کارمەند لە نەخۆشخانەکەدا بوون.
وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا ئیهۆر کلیمینکۆ وتی " لە یەکەم هێرشدا کەسێک کوژرا و سەقفی چەندین نهۆمی نەخۆشخانەکە زیانییان پێگەیشت."
وتی لە کاتێکدا کە خەڵکەکە دەهێندرانە دەرەوە نەخۆشخانەکە، ڕووسیاییەکان جارێکی دیکە لە نەخۆشخانەکەیان دایەوە و پێنج کەسی دیکەیان کوشت.
دەزگای فریاگوزاری بەپەلەی ئۆکرانیا وتی نۆ کەس کوژراون و 20 کەسی دیکە بریندار بوون.
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی " هەموو ئەوانەی لە جیهاندا باس لەم جەنگە دەکەن دەبێت سەرنج بدەنە ئەو شوێنانەی کە ڕووسیا لێیان دەدات. ئەوان شەڕ لەگەڵ نەخۆشخانەکان و شوێنەکانی هاووڵاتیانی سڤیل و ژیانی خەڵکەکە دەکەن."
وتی " تەنها هێز دەتوانێت ڕووسیا ناچاری ئاشتی بکات. ئاشتی لە ڕێی هێزەوە تەنها ڕێگەیە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز