Accessibility links

هه‌زاران ئۆکرانی خۆپـیشـاندان له‌ دژی ڕێـکه‌وتنێـکی وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ ڕووسیادا ده‌که‌ن

هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ر له‌ ئۆکرانیا خۆپـیشـاندانیان کردووه‌ دژی ڕێـکه‌وتنێـک که‌ ڕێـگه‌ به‌ ڕووسیا ده‌دات بنکه‌ی هێزی ده‌ریایی له‌ ده‌ریای ڕه‌شـدا هه‌بێت بۆ 25 سـاڵی تر.

یولیا تێمشـنکۆ سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی ئۆکرانیا له‌ کیـێڤ داوای له‌ هێزه‌کانی ئۆپـۆزسـیۆن کردووه‌ هاوهه‌ڵوێست بن دژی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ و به‌ خیانه‌ت و شه‌رمه‌زاریش ناودێری کردووه‌.

وا بڕیاره‌ په‌رله‌مانی ئۆکرانیا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ کۆبـبێته‌وه‌ بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌. هاوکات ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسـیۆنیش په‌یمانی هه‌وڵدانیان داوه‌ بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌و ده‌نگدانه‌.

ڤیگتۆر یانکۆڤیچ سه‌رۆکی ئۆکرانیا ده‌ڵێت ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ نه‌هێشـتنی کورتهێنانی بوجه‌ی وڵاته‌که‌ی.

This item is part of

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG