Accessibility links

هەرێمی سومی باکووری ئۆکرانیا ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشێکی نوێی ڕووسیا


هەرێمی سومی، ئۆکرانیا، تانکە تێکشکێندراوەکانی ڕووسیا
هەرێمی سومی، ئۆکرانیا، تانکە تێکشکێندراوەکانی ڕووسیا

زیاتر لە هەفتەیەک لەمەوبەر هێزەکانی ڕووسیا لە هەندێک لە ناوچەکانی ئۆکرانیا کشانەوە، بەڵام هێزە بەرگرییەکانی هەرێمی سومی باکووری ئۆکرانیا بەردەوامن لە مەشقەکانیان و ئامادەکاری دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی زیاتری ڕووسیا.

ماوەیەکی کەم دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا کە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن بە " ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت " ناوی دەبات، هێزەکانی ڕووسیا چوونە سنووری سومییەوە و شەڕی کۆڵان بە کۆڵانییان کرد و بەرەو کیێڤی پایتەخت پێشڕەوییان کرد.

سەرۆکی بەڕێوبەرایەتی هەرێمی و سەربازیی سومی دمیترۆ ژیڤیتسکی لەو کاتەدا وتی هیچ هێزێکی سەربازیی لە هەرێمەکەدا نەبوون، ئەوەی هەبووە تەنها هاوڵاتیانی ناوچەکە بوون هەرچی چەکێک لەبەردەستیاندا بووبێت هەڵیانگرتووە و دژی هێزەکانی ڕووسیا بەکارییان هێناون، لەو چەکانەش مۆلۆتۆڤ کۆکتەیڵس.

ڕۆژی پێنجشەممە ژیڤیتسکی لە سومی بە ڕۆیتەرزی وت " بەپێی ڕووسییەکان بێت، پلانییان هەیە لە سێ بۆ پێنج ڕۆژدا سومی بگرن."

وتی " وادیارە زانیویانە کە لەو کاتەدا لە سومی هیچ هێزێکی سەربازیی بوونی نەبووە و تەنها هاوڵاتیان بەرگرییان کردووە."

وتیشی لە 8 ی مانگی چواردا هێزەکانی ئۆکرانیا هەرێمەکەیان دووبارە کۆنتڕۆڵ کردەوە.

ئاماژەی بەوەشدا " پێم وایە ئەگەری ڕوودانی هێرشێکی نوێ زۆر زۆرە. ئەوان سوورن لەسەر ئەوە و ئێمەش لەوە تێدەگەین کە ژمارەی هاوڵاتیان لە ڕووسیا نزیکەی 150 ملیۆنن. هەتاوەکو تانک و خەڵکیان هەبێت بەردەوام دەبن لە ناردنییان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG