سەرکردایەتی باشووری هێزەکانی ئۆکرانیا دەڵێت هێزەکانی ڕووسیا دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانییان بە ئاڕاستەی هەرێمی ئۆدێسای ئۆکرانیا هەڵداوە و لە کەلوپەلی سەربازییانداوە بەهۆیەوە ئاگرێک کەوتۆتەوە و کۆگایەکی تەقەمەنی تەقیوەتەوە.
سەرکردایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا گوتی " لە ئەنجامی ئاگرێکی بەرفراوان و تەقینەوەی تەقەمەنییەکاندا، گواستنەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچەکەدا ڕێکخرا."
گوتیشی " بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتۆتەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
سوپای ئۆکرانیا دەڵیت فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا لە ئۆدێسا لە کەلوپەلی سەربازییان داوە
