Accessibility links

زێلێنسکی داوا لە ڕۆژئاوا دەکات هۆشداری بدەنە ڕووسیا بەنداوی نۆڤا کاخۆڤکا نەتەقێنێتەوە


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی داوای لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد هۆشداری بدەنە ڕووسیا بەنداوێک نەتەقێنێتەوە کە ئەگەر بتەقێتەوە خاکێکی بەرفراوانی باشووری ئۆکرانیا لافاو دەیبات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێزەکانی ئۆکرانیا ئامادەن هێزەکانی ڕووسیا لە شاری خێرسۆنی داگیرکراوی باشوور دووربخەنەوە.

زێلێنسکی گوتی هێزەکانی ڕووسیا بۆمبییان چاندووە لە بەندەری گەورەی نۆڤا کاخۆڤکادا و پلانییان هەیە بیتەقێننەوە.

گوتی " ئێستا هەمووان دەبێت بە خێرایی و بە بەهێزییەوە بجوڵێن تاوەکو ڕێگری بکەن لە هێرشێکی تیرۆریستی دیکەی ڕووسیا. لەناوبردنی بەنداوەکە واتا کارەساتێکی گەورەی بەرفراوان."

ڕووسیا کیێڤی تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی بۆردومانکردنی بەنداوەکە و پلاندانان بۆ لەناوبردنی، بەرپرسانی ئۆکرانیاش دەڵێن ئەم تۆمەتەی ڕووسیا ئاڕاستەی ئۆکرانیای کردووە نیشانەیە لەسەر ئەوەی ڕەنگە مۆسکۆ بەنداوەکە بتەقێنێتەوە و دواتر بەرپرسیارێتییەکەی بخاتە سەر شانی ئۆکرانیا. هیچ کام لە ڕووسیا و ئۆکرانیا بەڵگەیان لەسەر تۆمەتەکانیان نەخستۆتە ڕوو.

ڕووخانی بەنداوەکە دەبێتە هۆی کەوتنەوەی لافاوێک بەرەو نیشتەجێیەکان و خێرسۆن، کە هێزەکانی ئۆکرانیا دەیانەوێت لە پێشڕەوییەکانیاندا کۆنتڕۆڵی بکەنەوە. هەروەها دەبێتە هۆی تێکدانی سیستمی کەناڵەکان کە ئاودێری زۆرینەی باشووری ئۆکرانیا دەکات، بە کرایمییەشەوە کە مۆسکۆ لە ساڵی 2014 دا لکاندنی بە ڕووسیاوە.

زێلێنسکی داوای لە ڕابەرانی جیهان کرد ڕوونی بکەنەوە کە تەقاندنەوەی بەنداوەکە " بە هەمان شێوەی بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت."

دواتر وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا گوتی وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی سێرگێی شوێگۆدا قسەی کردووە، بەڵام ڕەتی کردەوە وردەکاری بدات لەسەر گفتوگۆکەیان. لە دوای مانگی پێنجەوە ئەمە یەکەمین پەیوەندی تەلەفونی نێوان دوو وەزیرەکە بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG